سەكتەری پەروەردە و فێركردن :
زانیاری و زانین سەروەرن بۆ هەڵسەنگاندن و پێشكەوتنی كۆمەڵ، بۆمان روون و ئاشكرایە وەرگرتنی زانیاری رەنگدانەوەی پێشكەوتنی كۆمەڵی لێدەكەوێتەوە، لەبەر ئەو بار و دۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێی دادەڕوات هاوكات بوونی چەند هەوڵێك بۆ چاككردنی بارودۆخ و رەوشی خوێندن لە ناو قوتابخانەكان و پێگەكانی تری خوێندن، پێویست دەكات ئەو هەوڵانە زیاد بكرێن و كارێكی جددی تریان بۆ بكرێت لە گشت لایەنەكاندا جا چ لە خێزانەوە بێت تا دەگاتە گەورەترین دەزگای فێركردن كە ئەویش وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵایە، شاراوەنیە كەوا رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی زۆر گرنگە لەم بوارەدا، وەك هاوكارێك بۆ بەسەرخستنی پرۆسەكە یان وەك چاودێرێك لە سەر خودی پڕۆسەكە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سیستمی خوێندن پێكبهێندرێت . لەروانگەی بڕوای ناوەند بە گرنگی پرسی خوێندن وخوێندكاران و قوتابیان، بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ پڕۆسەی چاكسازی ڕەوشی خوێندن و بەدواداچوونی كارەكانی دەزگا پەروەردەییەكان، سەكتەری پەروەردە و فێركردن دامەزرا وەك بەشێك لە بەشی خۆبەخشەكانی ناوەندی ئایندە .
وە ئەم سەكتەرە لە كارەكانی دا جەخت لەسەر ئەم لایەنانە دەكاتەوە:
گەشەپێدانی هزری خۆشەویستی و قبوڵكردنی یەكتر لە گشت بوارەكانی ماددی و فیكری و ئاینی و چینایەتی و سیاسی و رۆشنبیری، وەك جوانترین راستیەكانی ژیان و رێزگرتن لەم جیاوازیانەی كە هەیە لە نێوان كەسەكان .
پتەوكردنی بڕوابوون بە جیهانی زانست و زانیاری و بنبڕكردنی هەموو شێوازێكی دەمارگیری .
رێگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و كەمینەكان و بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە ناو كۆمەڵ وەك بەشێكی تەواوكەری پیاو .
بەهەند وەرگرتنی پێشكەوتنی كۆمەڵ و رووە مرۆڤایەتیەكەی بخرێتە روو، هاوكات رێز لە زانست وەربگیرێت .
بڵاوكردنەوەی كلتووری پێكەوەژیان لە نێوان هەموو مرۆڤەكاندا، بەگشت جیاوازیەكانیەوە .
رێزگرتن لە ژیانی مرۆڤایەتی و رێزگرتن لە كار بۆ ئەوەی بتواندرێت كۆمەڵێكی دیموكراتخواز بنیاد بنێین .
کارو چالاکیهکانی سهکتهری پهروهردهو فێرکردن
کردنهوهی خولێکی کۆمپیوتهر بۆ کارمهندانی کۆلیژی یاسای سۆران