سەكتەری جێندەر :
جۆری كۆمەڵایەتی، لە گەڵ چینایەتی بە گرینگترین هۆكار دەژمێردرێت كە كاریگەری بەسەر دابەشكردنی داهات و دەسەڵات و سەرچاوە كۆمەڵایەتی وئابووریەكانەوە هەیە، باسكردن لە جۆری كۆمەڵایەتی باسكردنە لە پەیوەندی هێز لە نێوان رەگەزی نێر و مێ كە لە ئەنجامدا ئافرەت لە ئاستێكی نزم دادەنرێت و هەر بەم ئاستەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت لە كۆمەڵگادا .
دەكرێت پەیوەندی نێوان هەردوو ڕەگەز پەیوەندییەك بێت لە سەر بنەمای رێزلەیەك گرتن و قبوڵكردنی ئەوی تر بە هەموو جیاوازیە بایەلۆژیەكانەوە،بۆ ئەوەی ببنە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ یەكتر، كە ئەویش لە خۆ یدا پاراستنی یەكسانییە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا،چونكە ئەم یەكسانییە پەیوەستە بە پەرەپێدانی تواناكانی ئافرەت لە گەمەڵگادا، هەر لەم روانگەیەوە و بۆ ئەوەی ململانێ و ناكۆكی نێوان هەر دوو ڕەگەزدا نەمێنێت، سەكتەری جەندەر كار و چالاكیەكانی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری بكات لە بنیاتنانی كۆمەڵێكی دیموكراسی و نوێ خواز.
بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێین سەكتەری جەندەر ئەم ئامانجانەی هەیە :
ئاشنا بوون و شیكردنەوەی ئەو جیاوازیانەی كە لە نێوان نێر ومێ هەیە بە تایبەتی لە ناو توێژی گەنجان .
دەستنیشانكردنی ڕۆل و بەرپرسیاریەتیەكان، كە رەنگدانەوەیان لە سەر پەیوەندی بەهێز دەبێت لە نێوان هەردوو ڕەگەز .
هەوڵدان بۆ دووبارە بنیاتنانی پەیوەندی نێوان نێر و مێ لە سەر بنەماكانی یەكسانی جێندەری .
هەوڵدان بۆ گۆڕینی داب ونەریتە نێگەتیڤەكان، بەتایبەتی ئەوانەی زیاتر جەخت لە سەر رۆڵی پیاو دەكەن و رۆڵی مێ فەرامۆش دەكەن وە فاكتەرێكی سەرەكیە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵ .
هۆشیار كردنەوەی خێزان بۆ ئەوەی بوار بە هەردوو ڕەگەز بدا بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان ببینن لە ناو كۆمەڵگا .