سەكتەری مافی مرۆڤ :
بێ گومان پتەوكردن و پاراستنی مافی مرۆڤ كاریگەری راستەوخۆ وپۆزەتیڤی هەیە لە سەر جێگیربوونی سیاسی و پڕۆسەی دیموكراسی، چونكە باسكردنی مافی مرۆڤ باسكردنە لە زامن بوونێكی جیهانێك كە ئەركی تاكەكان و كۆمەڵگاكانی گرتۆتە ئەستۆی خۆی لە هەر هەڕەشەیەك كە دەسەڵات یان هەر لایەنێكی تر بیكات لەسەر ئازادی و كەرامەتی مرۆڤایەتی، ئەو خەسیەتانەی كە مافی مرۆڤ زیاتر لەوانی تر هەیەتی بریتین لە:
Ø جەخت لەسەر مرۆڤایەتی تاك دەكاتەوە .
Ø لەژێر پاراستنی یاسا دایە .
Ø متمانەیەكی نێودەوڵەتی هەیە .
Ø تاك و كۆمەڵ دەپارێزێت .
Ø ووڵات پابەند دەكات بە بەندەكانی مافی مرۆڤ .
Ø ناتواندرێت لێی بسەندرێـتەوە .
Ø یەكسانە ولێكبەستراوە .
Ø جیهانی یە .
وە لەم روانگەوە خۆبەخشانی سەكتەری مافی مرۆڤ، گرنگی بە هەموو پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ دەدەن بەگشتی و ئەو پێشێلكاریانەی كە دژ بەگەنج دەكرێن بەتایبەتی، ئەویش بە گەڕانەوە بۆ جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ . گرنگترین ئامانجەكانی ئەم سەكتەرە بریتیە لە:
هۆشیاركردنەوەی گەنجان بەمافەكانیان، ئەویش لە رێگەی چەندین چالاكی، وەك وۆركشۆپ و كۆنفرانس و پرێس كۆنفرانس و پێشانگا و فیستیڤاڵ .
كاركردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشەلكاریەكان كە دژی گەنجان دەكرێت هەروەها نوسینی ڕاپۆرتی تایبەت دەربارەی.
پێكهێنانی تۆڕی ئەدڤۆكەسی بۆ داكۆكی كردن لە سەر مافەكانی مرۆڤ لەگەڵ ئەو رێكخراوانەی كە كار لەم بوارە دا دەكەن .
ئەنجامدانی توێژینەوە و ڕاپرسی دەربارەی واقعی مافی مرۆڤ لە كوردستان بۆ ئەوەی داتای راستەقینە دەست بكەوێت و راپۆرتی تایبەت بنووسرێـت و پێشكەش بكرێت بە لایەنی پەیوەندار بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ چارەسەركردنی .
بەشداریكردن لە كەمپینی تایبەت بە داكۆكی كردن لە سەر مافەكانی مرۆڤ .