هۆشیاری .. بەشداری .. گۆڕان
ناساندن:
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج (FCYI)، ناوەندێكی سەربەخۆی "ناحكومی و ناحیزبی"یە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی سود و بەرژەوەندی تایبەت، لەپێناو پرسەكانی تایبەت بەتۆێژی گەنجان كاردەكات.
بیرۆكەی دامەزراندن:
فەزای گەنج فەزایەكی بەرفراوانە، خودی ئەم فەزایە بێبەش نیە لەكێشە و ئاریشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری، كۆنترۆڵكردنی ئەم فەزایە پێویستی بەناوەند گەلێكی جۆراو جۆر هەیە، كە بەشێوەیەكی بەرنامە رێژ و خاوەن پلان كاربكەن لەسەر پرسە جۆراو جۆرەكانی تایبەت بەم توێژە هەستیارە. ناوەندی ئایندە دەچێتە پاڵ ئەو هێزەی كەدەخوازێت لەڕێگەی كاركردنیەوە دۆخێكی باشتر بۆ گەنجان بەرهەم بهێنێت، دۆخێك كەتیایدا سەرجەم مافەكانیان پارێزراو بێت.
ئامانجەكان:
لەگرنگترین ئەو ئامانجانەی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، هەوڵی لەپێناودا دەدات:
· بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنجان.
· هاندانی گەنجان بۆ بەشداریكردنی چالاكانەتر لەبواری رامیاری.
· گەیاندنی گەنج بەناوەندەكانی بڕیاردان.
· دروستكردنی كەشی دیموكراسی بۆ دیالۆگ.
· بڵاوكردنەوەی رۆحی خۆبەخشی لەنێو توێژی گەنجاندا.
· بڵاوكردنەوەی رۆحی یەكتر قبوڵكردن لەنێوان توێژی گەنجان.
· بڵاوكردنەوەی هزری یەكسانی لەنێوان رەگەزی نێر و مێ.
· كەمكردنەوەی بۆشایی نێوان گەنج و دەسەڵات.
· گرنگیدان بەژیانی كۆمەڵایەتی و ئابوری گەنجان.
شێوازی كار:
شێوازی كاری ئەم ناوەندە، لەم شێوانەی خۆارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
· ئەنجامدانی ۆركشۆپ و سازاندنی زەمینەی دیالۆگ، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنج و دەوڵەمەندكردنی پاشخانی مەعریفی، لەڕێگەی ئاشناكردنی بەچەمك و مەفاهیمەكانی دوونیایی پێشكەوتووی ئەمڕۆ( كۆمەڵگای مەدەنی).
· ئەنجامدانی كۆنفرانس، مینی كۆنفرانس، پرێس كۆنفرانس، میتینگ بەمەبەستی كاركردن لەسەر پرسەكانی گەنج.
· دروستكردنی تۆڕو هاوپەیمانێتی لەگەڵ رێكخراو و ناوەندەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و دەزگا حكومیەكان بۆ كاركردن لەسەر پرسەكانی تایبەت بەگەنجان.
· سازدانی راپرسی تایبەت بەگەنج و پرسە پەیوەنددارەكانی، لەپێناو دیاریكردنی كێشەكانی و كاركردن لەپێناو چارەسەریان.
· ئەنجامدانی ڤیستڤاڵ و چالاكی هونەری وەك"پێشانگا و شانۆگەری و كۆنسێرتی مۆزیكی" و ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی "وەك ماراسۆن و كردنەوەی خولی تۆپی پێ " هەروەها ئەنجامدانی چالاكی تری كرداری وەك "هەڵمەتی پاككردنەوەی بەكۆمەڵ و هەڵمەتی نەمام چاندن...هیتر.
· سود وەرگرتن لەمیدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ گەیاندنی بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانمان تێیاندا لەپێناو گەیاندنی دەنگی ئەم ناوەندە بەسەرجەم گەنجانی كوردستان.
· چاپكردن و بڵاوكردنەوەی" پۆستەر و پروشور و ساڵنامە و ستیكەر و فلێكس" و شتی تر كە پەیامی ناوەندەكەمانی لەرێگەوە بگات.
سیستەمی كاركردن:
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، بەسیستمی رێكخەر"منسیق" كاردەكات، هەیكەلیەی بەڕێوەبردنی ناوەندی ئایندە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بەرپرسی ناوەند
رێكخەری پرۆژەكان/ هەولێر.
رێكخەری پرۆژەكان/ دهۆك.
رێكخەری پرۆژەكان/سلێمانی.
رێكخەری بەشی خۆبەخشەكان:
سێكتەری جێندەر.
سێكتەری پەرەپێدانی تواناكان.
سێكتەری پارتە سیاسیەكان.
سێكتەری پەروەردەی مەدەنی.
سێكتەری پەرەپێدانی تواناكان.
رێكخەری بەشی ئافرەتان.
رێكخەری بەشی یاسایی.
رێكخەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان.
رێكخەری بەشی راپرسی.
رێكخەری كاروباری دارایی.
رێكخەری كاروباری سایت.
رێكخەری بەشی كۆمپیوتەر.
رێكخەری كاروباری لۆجستی.
وەرگێر- مترجم.
گرینگی كاری خۆبەخشی :
كاری خۆبەخشی هۆكارێكە بۆ سەركەوتنی پرۆگرام لە گشت دەزگا و بوارەكان جا چ كۆمەڵایەتی بن یان ئابووری یان سیاسی، بۆیە بەرەوپێشچوونی كاری خۆبەخشی لە هەر كۆمەڵگایەك لە كۆمەڵگاكان، لەخۆی دا ڕەنگدانەوەیە بۆ بەرەوپێشچوونی گشت بوارەكانی كۆمەڵگا، لە هەمان كاتیشدا یەكێتی و پتەوی نێوان ئەندامەكانی كۆمەڵگا نیشان دەدات.
بە شێوەیەكی گشتی دەتوانین گرنگی كاری خۆبەخشی لەم خاڵانەدا بخەینە روو :-
1- بوار و هەلی گونجاو دەدات بۆ ئەوەی بە پێداویستی و لایەنە نێگەتیڤەكانی كۆمەڵگا بزانین لەپێناو ئەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزینەوە ئەویش لە رێگای دەسەڵات یان لە رێگایەكی تر .
2- یارمەتیدەرە بۆ رێكخستنی سەرچاوە مرۆیی و مادییەكان بۆ ئەوەی ئاستی كۆمەڵگا بەرزبكرێتەوە بێ ئەوەی پشت بەداهاتی حكومەت و سەرچاوەی دەرەكی ببەسترێت.
3- یارمەتیدەرە بۆ پراكتیزەكردنی دیموكراسی ئەویش لە رێگای بوار رەخساندن بۆ خۆبەخشان بۆ بڕیاردانی چۆنیەتی كاركردن بۆ زیاتر خزمەتكردنی ووڵات ونیشتمانەكەیان .
4- تەواوكردنی كاری حكومەت و دەسەڵات وپاڵپشتیكردنی بۆ بەدەستهێنانی قازانجی گشتی .
5- بەدیاردەیەكی گرینگ دەژمێردرێت بۆ سەلماندنی چالاكبوونی كۆمەڵگا، و بەپێوەرێك دەژمێردرێت بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگا .
6- خستنەڕووی لایەنی مرۆڤایەتی كۆمەڵگا،و پاڵپشتی یەكبوونی كۆمەڵگا دەكات .
7- رۆڵێكی گەورە و گرنگ دەبینێت لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتی و ئابووری دا.
8- دەبێتە هۆكارێك بۆ لێكنزیك بوونەوەی گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگا و بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان .
9- یارمەتیدانی بێتوانا و كەم دەرامەتەكانی ناو كۆمەڵگا .
كاری خۆ بەخشی لە ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج :
لە روانگەی بڕوای ناوەندەكەمان بە گرنگی كاری خۆبەخشی، و كاركردن بۆ هاندانی گەنجان لە سەر ئەم شێوازە لە كاركردن، بەشێكی تایبەت بە خۆبەخشان درووست بوو، كە ئامانجی سەرەكی پێگەیاندن و ئامادەكردنی گەنج بوو بۆ پیشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ كۆمەڵگا، ئەویش لە رێگای ئەو چالاكیانەی كە لە لایەن ناوەندەوە ئەنجامدەدرێت، جگە لەوەش هەوڵدەدرێت كادیری كارا بنیاد بنێت بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا .
لە روانگەی بڕوای ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، سەبارەت بە گۆڕانكاری بنەڕەتی لە هەركۆمەڵگایەك روونادات، تەنها لە رێگەی پلانی پتە و وردەكاری جدی و ئامادەكردنی نەوەی لێهاتوو كە بتوانێ ئاڵای گۆڕان هەڵبگرن، وای لێكرد گرنگی بە ئاكتیڤكردنی رۆڵی كاری خۆبەخشی بدات لە گشت چالاكیەكانی .
بەشی خۆبەخشەكان لە ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج :
بیرۆكەی دروست بوونی ئەم بەشە دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆكارێك لەوانە ناوەندی ئایندە وەك پێویستیەك سەیری بوونی بەشێكی بەناوی بەشی خۆبەخشەكان دەكرد، گرنگترین هۆكارەكان لەم خاڵانەی خوارەوەدا ئاماژەیان پێكراوە:
1- پەیوەندی بەردەوام لە گەڵ ئەو گەنجانەی كە سوود لە چالاكیەكانی ناوەند وەر دەگرن .
2- هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان لە رێی چالاكی بەردەوام .
3- سوود وەرگرتن لە توانای گەنجانی خۆبەخش لە چالاكیەكاندا .
4- بە بڕوا و بۆچوونی ناوەند تەنها یەك خول ناتوانێت پەرە بەتواناكانی بدات بۆیە پێویستی بە مەشقی بەردەوام هەیە .
5- رەخساندنی فەزایەكی زانستی و ئەكادیمی بۆ گەنجان بۆ ئەوەی سوود لە توانای یەكتر وەربگرن.
6- بەهێزكردنی پەیوەندی لە نێوان ناوەندی ئایندە و گەنجان لەلایەك و لە نێوان گەنجان خۆیان لەلایەكی ترەوە، بۆ ئەوەی بتوانن داكۆكی بكەن لە سەر پرسە تایبەتیەكان.
ئامـــانج:
1- درووست كردنی كەناڵێك لە نێوان خۆبەخشان و كۆمەڵگا .
2- سوود وەرگرتن لە توانای خۆبەخشەكان لە چالاكیەكان.
3- راهێنان و مەشقی بەردەوام بەخۆبەخشەكان بۆ ئەوەی بتوانن سوود بە گەنجان و كۆمەڵگا بگەیەنن .
4- پەرەپێدانی توانا و بەهرەكانی گەنجانی خۆبەخش .
5- فراوانكردنی ئاسۆی بیری خۆبەخشەكان و هاندانیان بۆ بیركردنەوەیەكی داهێنەرانە .
شێوازی كار:
1- كردنەوەی خولی تایبەت بۆ خۆبەخشەكان لە ناو ئۆفیسی ناوەندی ئایندە .
2- بەشداری پێكردنیان لەو خولانەی كە لە دەرەوەی ناوەند ئەنجام دەدرێت .
3- پەرەپێدانی توانای ئەو خۆبەخشانەی كە خاوەن بەهرەی تایبەتن لە رێگای پەیوەندی كردن لەگەڵ ئەو شوێنانەی ئەو جۆرە بەهرانە دەگرنە ئەستۆ، وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و كۆمپانیاكان و دەزگا حكومیەكان .
4- دۆزینەوەی بیرۆكە و ئامادەكردنی پڕۆژەی تایبەت بە سەكتەرەكان، لە رێگای ناوەند و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دواتر بەدواداچوونی ئەو پڕۆژانە .
ئەو سەكتەرانەی كە بەشی خۆبەخشانی ناوەندی ئایندە پێك دەهێنن:
بیرۆكەی دابەشكردنی خۆبەخشانی ناوەندی ئایندە بەسەر چەند سەكتەرێكدا لەم بیروباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە: بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ زیاتر خزمەت بە كەسانی تر بگەیەنێ، لە سەری پێویستە پسپۆری و شارەزایی لە بوارێكی دیاریكراو بەدەست بهێنێت، تا كارەكانی بە ئاستێكی بەرز جێ بەجێ بكات وە لەم ڕوانگەیەوە بەشی خۆبەخشەكان بەسەر پێنچ سەكتەردا، دابەشكراون كە ئەمانەی خوارەوەن:
1- سهکتهری مافی مرۆڤ
2- سهکتهری جێندهر
3- سهکتهری پهرهپێدانی تواناکان
4- سهکتهری پهروهردهو فێرکردن
5- سهکتهری پرسه سیاسیهکان