top01

New Page 1

PNG-24 image with transparency

menu

menu
SEARCH    advanced options

ئاگادارییه‌كان

به‌ ناردنی پێشنیاری پرۆژه‌ به‌شدار به‌ له‌ خزمه‌تکردنی گه‌نجان

ماندوو بوونی ئێوه‌ جێگای ڕێز و پێزانینمانه‌.
 

ADVERTISEMENT

راپرسی

ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه‌ په‌رله‌مان تاچه‌ند کار بۆ خواسته‌کانی گه‌نجان ده‌که‌ن
1. زۆر
  14 (16%)
2. تاڕاده‌یه‌ک
  27 (31%)
3. که‌م
  20 (23%)
4. کارناکه‌ن
  27 (31%)
له‌م راپرسییه‌ 88 ده‌نگ هه‌یه‌!
ده‌نگ بده‌

 

top

  Add to Favorites

   هه‌واڵ و چالاكی  :

left

هه‌لی كار

گه‌ر به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێیت ئه‌م فۆرمه‌ پڕ بكه‌ره‌وه‌..

هه‌لی خوێندن

هه‌لی خوێندن له‌ ئه‌مریکا
له‌پێناو زیارتر‌ خزمه‌تکردنی توێژی گه‌نجان ...

ناو:      
ئیمێڵ:

گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاگاداربكرێیته‌وه‌ له‌ هه‌لی خوێندن تكایه‌ به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌..

بڵاوكراوه‌كان

کەمپینی کۆمەک

بۆ بینینی ژماره‌ی بانکی که‌مپین ئێره‌ کلیک بکه‌
.........................

..

..

..

..

.. 

..

..

..

..

..

..

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
تۆ لێره‌یت: سه‌ره‌كی >> ئێمه‌ كێین؟

هۆشیاری..بەشداری..گۆڕان

 

ناساندن:

ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج (FCYI)، ناوەندێكی سەربەخۆی "ناحكومی و ناحیزبی"یە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی سود و بەرژەوەندی تایبەت، لەپێناو پرسەكانی تایبەت بەتۆێژی گەنجان كاردەكات.

 

باكگراوند:
ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌كانی گه‌نج, له‌به‌رواری (25/3/2007) له‌پارێزگای هه‌ولێر دامه‌زراوه‌, ئه‌م ناوه‌نده‌ پڕۆژه‌ چالاكی سێ‌ ناوه‌ند یان رێكخراوی دیكه‌ی گه‌نجانه‌, كه‌كاره‌كانی خۆیان له‌بواره‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌نجاندا چڕكردۆته‌وه‌, له‌وانه‌ رێكخراوی تواناسازی لاوانی كوردستان (KYEO) , سه‌نته‌ری روناكبیری لاوان (HECY)له‌ هه‌ولێر,و رێكخراوی ئه‌له‌ند بۆ دیموكراسی كردنی گه‌نجان (Alind Org) له‌ دهۆك.

 

بیرۆكەی دامەزراندن:                          

فەزای گەنج فەزایەكی بەرفراوانە، خودی ئەم فەزایە بێبەش نیە لەكێشە و ئاریشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری، كۆنترۆڵكردنی ئەم فەزایە پێویستی بەناوەند گەلێكی جۆراو جۆر هەیە، كە بەشێوەیەكی بەرنامە رێژ و خاوەن پلان كاربكەن لەسەر پرسە جۆراو جۆرەكانی تایبەت بەم توێژە هەستیارە. ناوەندی ئایندە دەچێتە پاڵ ئەو هێزەی كەدەخوازێت لەڕێگەی كاركردنیەوە دۆخێكی باشتر بۆ گەنجان بەرهەم بهێنێت، دۆخێك كەتیایدا سەرجەم مافەكانیان پارێزراو بێت.

 

ئامانجەكان:

لەگرنگترین ئەو ئامانجانەی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، هەوڵی لەپێناودا دەدات:

Ø       بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنجان.

Ø       هاندانی گەنجان بۆ بەشداریكردنی چالاكانەتر لەبواری رامیاری.

Ø       گەیاندنی گەنج بەناوەندەكانی بڕیاردان.

Ø       دروستكردنی كەشی دیموكراسی بۆ دیالۆگ.

Ø       بڵاوكردنەوەی رۆحی یەكتر قبوڵكردن لەنێوان توێژی گەنجان.

Ø       بڵاوكردنەوەی هزری یەكسانی لەنێوان رەگەزی نێر و مێ.

Ø       كەمكردنەوەی بۆشایی نێوان گەنج و دەسەڵات.

 

شێوازی كار:                                   

شێوازی كاری ئەم ناوەندە، لەم شێوانەی خۆارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:

Ø       ئەنجامدانی ۆركشۆپ و سازاندنی زەمینەی دیالۆگ، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنج و دەوڵەمەندكردنی پاشخانی مەعریفی، لەڕێگەی ئاشناكردنی بەچەمك و مەفاهیمەكانی دوونیایی پێشكەویی ئەمڕۆ( كۆمەڵگای مەدەنی).

Ø       ئەنجامدانی كۆنفرانس و پرێس كۆنفرانس و میتینگ بەمەبەستی كاركردن لەسەر پرسەكانی گەنج.

Ø       دروستكردنی تۆڕو هاوپەیمانێتی لەگەڵ رێكخراو و ناوەندەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و دەزگا حكومیەكان بۆ كاركردن لەسەر پرسەكانی تایبەت بەگەنجان.

Ø       سازدانی راپرسی تایبەت بەگەنج و پرسە پەیوەنددارەكانی، لەپێناو دیاریكردنی كێشەكانی و كاركردن لەپێناو چارەسەریان.

Ø       ئەنجامدانی ڤیستڤاڵ و چالاكی هونەری وەك"پێشانگا و شانۆگەری و كۆنسێرتی مۆسیكی" و ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی "وەك ماراسۆن و كردنەوەی خولی تۆپی پێ " هەروەها ئەنجامدانی چالاكی تری كرداری وەك "هەڵمەتی پاككردنەوەی بەكۆمەڵ و هەڵمەتی نەمام چاندن...هیتر.

Ø       سود وەرگرتن لەمیدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ گەیاندنی بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانمان تێیاندا لەپێناو گەیاندنی دەنگی ئەم ناوەندە بەسەرجەم گەنجانی كوردستان.

Ø       چاپكردن و بڵاوكردنەوە وەك" پۆستەر و پروشور و ساڵنامە و ستیكەر و فلێكس" و هەرشتێكی تر كە پەیامەكانی ناوەندەكەمانی لەرێگەوە بگات.

 

سیستمی كاركردن:

ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، بەسیستمی رێكخەر"منسیق" كاردەكات، هەیكەلیەی بەڕێوەبردنی ناوەندی ئایندە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بەرپرسی ناوەند

رێكخەری پرۆژەكان/ هەولێر.

رێكخەری پرۆژەكان/ دهۆك.

رێكخەری پرۆژەكان/سلێمانی.

           رێكخەری بەشی خۆبەخشەكان: سێكتەری جێندەر.

                                     سێكتەری پەرەپێدانی تواناكان.

                                     سێكتەری پارەتە سیاسیەكان.

                                    سێكتەری پەروەردەی مەدەنی.

                                     سێكتەری پەرەپێدانی تواناكان.

رێكخەری بەشی ئافرەتان.

رێكخەری بەشی یاسایی.

رێكخەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان.

رێكخەری بەشی راپرسی.

رێكخەری كاروباری دارایی.

رێكخەری كاروباری سایت.

رێكخەری بەشی كۆمپیوتەر.

رێكخەری كاروباری لۆجستی.

وەرگێر- مترجم.

 

Who we are

Who we are?   l   Projects  l    Gallery    l   Contact us


 

 


All rights ® reserved to Aynda Center - 2008
Kurdistan - Erbil
Runaki Quarter - Behind Hewler Plaza Hotel
Editor in Chief: Heval Nezhad